بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لیڤەرپول گرێبەستێکی گەورەی نوێی ئاشکرا کرد. دوای هاوینێکی نایاب لە وەرزی
گۆڕانکاری، یانەکە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ
هێرشبەری گەنجی فەڕەنسی، هوگۆ ئیکیتیکێ واژۆکردووە بۆ ماوەی 6 ساڵ لە یانەی ئینتراخت
فرانکفۆرت.
ئیکیتیکێ
لە فرانکفۆرتەوە بە گرێبەستێکی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد. یانەی
لیڤەرپول سەرەتا 80 ملیۆن یۆرۆ دەدات لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشتێکی تایبەت
بۆ ئاستی ئەو یاریزانە. ئیکیتیکێ وەرزی ڕابردوو لە 31 یاریدا بۆ یانەی ئینتراخت 15
گۆڵ و 8 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکرد./.