بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕاشفۆرد بە گرێبەستێکی قەرزی بۆ یەک وەرز لە مانچستەر یۆنایتد پەیوەندی
بە بەرشەلۆنە کردووە، ئەم گواستنەوەیە ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی ڕاگەێندرا.
ئێستا ڕیڤاڵدۆ
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بەم گواستنەوەیە ڕایگەیاند: پێموانییە
ڕاشفۆرد بتوانێت شوێنی ڕافینیا بگرێتەوە، بەتایبەت دوای ئەو وەرزەی کە ڕافینیا هەیبوو.
بەڕای من، ڕافینیا ئێستا لەنێو پێنج باشترین یاریزانی جیهانە. لە ئێستادا، ئەو یاریزانێکی
بێ هاوتایە لە پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنە. بەدڵنیاییەوە، هەمیشە باشە کە یاریزانانی
بەهێز لە تیپەکەتدا ئامادە بن. بۆیە، ڕکابەرییەک دەبێت، بەڵام پێموانییە ڕاشفۆرد
شوێنی ڕافینیا بگرێتەوە./.