بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی میلان چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئیستوپینان
لە یانەی برایتۆن ڕاگەیاند. دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەخێرایی ئەنجامدرا
و یانەی میلان زۆر حەزی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئاشکرا کرد.
ئەو گرێبەستێکی
پێنج ساڵەی واژۆکردووە و متمانەی زۆری بەدەستهێناوە و خێرایی میلان لە کۆتاییهێنان
بەم گواستنەوەیەش جێگەی ستایشە. هەروەها
ئەم گواستنەوەیەش بە بڕی نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ ئەنجامدراوە./.