بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فرانس پرێس لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕایگەیاندووە کە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا لە پاریس لە گەڵ ڕۆن دێرمر وەزیری کارەباری ستراتیژیی ڕژێمی زایۆنیستی کۆبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە شەوی پێنج شەممە کراوە و نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕێکیخستووە.
لە هەمان کاتدا تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاندووە کە شەوی پێنج شەممە لە گەڵ بەرپرسانی سوری و زایۆنیست لە پاریس کۆبووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامانجی کۆبوونەوەکە هێورکردنەوەی دۆخەکە بووە و دەستمان پێیگەیشتووە./.