بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک نیگەرانی خۆیی لە سەر دۆخی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی و وتی: ئیسرائیلێک کە ئێمە دەمانناسی و هەروەها تێڕوانین و ئایدۆلۆژیای زایۆنیسم بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و دەبێت بوێرانە سەیری ڕاستییەکان بکرێت.
ناوبراو وتی: سوپای ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی هەبووە بەڵام لە شەڕی غەززەدا ماوەتەوە و سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئیسرائیلیش دەبێت بڵێم کە خوێنەکان بەردەوامن لە ڕژان و بنەماڵەی سەربازە یەدەگەکان بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و دیلەکانیش بە هۆی نتانیاهۆوە پشتگوێ خراون.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی وتی: تەنیا ڕێگای ڕزگارکردنی ئیسرائیل، خەباتی مەدەنی و مانگرتنی گشتی تا گۆڕینی حکومەتی ئێستایە.
ئیهود باراک وتی: کاتێک یەک ملیۆن ئیسرائیلی بڕژێنە سەر شەقامەکان، حکومەت دەڕووخێت و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەموومان بە درێژایی هەفتە بڕژێینە سەر شەقامەکان./.