بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپیی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە لە ئیستەنبووڵی تورکیا بەڕێوەچوو.
مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، سەبارەت بەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوە لە پاش دەستدرێژییە هاوبەشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا بووە و ئاساییە کە بۆچوون و هەڵوێستی خۆمان بە ڕاشکاوانە ڕاگەیاندبێت.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە هەڕەشەی ئەو سێ وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی سزا و گەمارۆکان، ئێران نامەیەکی ڕادەستی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بە ڕاشکاوانە دژایەتی ئەو هەوڵە نایاساییە کراوە.
تەخت ڕەوانچی وتی: جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بە پێی یاسا دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەر خاکی ئێران بەردەوام بێت./.