بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەغدا پێشوازیی لە جێگرانی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و پاکستان کرد.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی لە سەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری ناوچەیی لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەر سێ وڵات بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆی زیارەتکاران و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین کردەوە.

شمەری وتی کە عێراق ئامادەی پێشوازی لە ملیۆنان زیارەتکاری وڵاتانی دۆست و برادەرە.

وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی لە سەر پێگەی ئەم ڕێوڕەسمە ئایینییە لای ویژدانی خەڵکی وڵاتەکەی کردەوە./.