بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خورما بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی وزەی سروشتی دادەنرێت و بە خێرایی شەکری پێویست بۆ جەستە دابین دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی لاوازی و ماندووبوون. ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، و ڕیشاڵ، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس.

زانستی پزیشکی کۆن پێیوایە خورما بە تایبەتمەندی بەهێزکردنی دڵ و توانای باشترکردنی هەرس و نەهێشتنی قەبزی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی هاوسەنگی و تەندرووستی گشتی جەستە. هەروەها ئەم میوەیە یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات و بژاردەیەکی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە کاتێک بە مامناوەندیی بخورێت./.