بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاو ڤیکتۆر کە بەم دواییانە حەزی خۆی بۆ جیابوونەوە لە یانەی بەرشەلۆنە دەربڕیوە و خرایە لیستی دەرچوونی هانسی فلیکەوە، بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ براگای پورتوگالی کرد. پاو ڤیکتۆر دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد.

پاو ڤیکتۆر وەرزی ڕابردوو یارییەکی زۆری ئەنجامدا، بەڵام زیاتر وەک یاریزانی یەدەک هاتە نێو یاریگا. لە ڕوانگەی هانسی فلیک، ئەو یاریزانێک بوو کە دەبوو بچێتە ناو یارییەکەوە کاتێک یاریزانە سەرەکییەکان ماندوو بوون. ڤیکتۆر بەدوای تیپێکدا دەگەڕا کە بتوانێت وەک یاریزانێکی باش یاری بکات و ببێتە یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکان، بۆیە بەرشەلۆنەی جێهێشت./.