بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاندووە کە فالح فەیاز نە لە پۆستەکەی لادراوە و نە خانەنشین بووە.
لە بەیاننامەیەکی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە نامەیەکی تەزویری لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەم دەستەیە لە پۆستەکەی درووست نییە.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی نییە و دەبێت هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکان وەربگیردرێت./.