بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی میلان گەیشته ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری بەرازیلی بۆ یانەی فلامینگۆ. ئەم گریبەستە به شێوەیەکی هەمیشەیی ئەنجامدراوه و نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتیش به یانەی میلان دەدرێت.

یانەی میلان له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یانەی میلان دووپاتی دەکاتەوە کە ئیمرسۆن ڕۆیاڵ بە واژۆکردنی گرێبەستێک بە هەمیشەیی گواستراوەتەوە بۆ یانەی فلامینگۆ. میلان سوپاسی ئیمرسۆن دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ژیانی پیشەگەرییدا./.