بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای چەندین دەنگۆ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕۆدریگۆ دی پاوڵ پێشنیاری
یانەکەی دەیڤد بێکهامی قبوڵ کرد و پەیوەندی بە ئینتەرمیامیەوە کرد. ئەم یاریزانە بە
گرێبەستێکی چوار ساڵە پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەتلەتیکۆ
مەدرید هێنا، ئەو یانەیە کە لە ساڵی 2021ەوە یاریی تێدا کردووە. ڕۆدریگۆ دی پاوڵ بۆ ماوەی
چوار وەرز لە ئەتلەتیکۆ بوو و لە 134 یاریدا 11 گۆڵ و 20 ئەسیستی گۆڵی تۆمار کرد./.
فەرمی؛ دی پاوڵ پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە کرد
جام کوردی - ڕۆدریگۆ دی پاوڵ بە گرێبەستێکی چوار ساڵە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیامی کرد.

July 27, 2025