بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، چاوەڕوانی هاندەرانی ئارسناڵ کۆتایی هات و یانەکە بە فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ ڤیکتۆر گیوکرێس واژۆکردووە. ئارسناڵ 63 ملیۆن یۆرۆ
دەدات بە سپۆرتینگ بۆ کڕینی ئەم ئەستێرە سویدیە و 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت
لە گرێبەستەکەیدا دانراوە. بەم شێوەیە، گرێبەستی پێنج ساڵەی گیوکرێس 73 ملیۆن یۆرۆی
بۆ ئارسناڵ تێچووە. ڤیکتۆر گیوکرێس تا ساڵی 2030 یاریزانی ئارسناڵ دەبێت.
گیۆکرێس لە
یەکەم چاوپێکەوتنیدا وەک یاریزانێکی نوێی ئارسناڵ ڕایگەیاند: من هەمیشە دەمەوێت گۆڵ
تۆمار بکەم. ببێتە یاریزانی ئارسناڵ و گۆڵکردن بە درێسی ئەم یانەیه ئەوەندە چێژبەخشە
کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەم. هەستێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت./.