بنیامین نتانیاهۆ ئەو تاوانبارەی شەڕە کە وەک هیتلەر کارنامەیەکی دژ بە مرۆڤایەتیی هەیە و هەمووان بە قەسابەکەی غەززە و بکوژی ژن و منداڵی فەڵەستینییەکان و تەنانەت وڵاتانی دیکەی ناوچەکەی دەناسن.
پێگەی نتانیاهۆ بەردەوام ڕووی لە دابەزینە و ئەم تاوانبارە دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێت و سزا بدرێت.
گرنگترین هۆکارەکانی دابەزینی پێگەی نتانیاهۆ:
گرنگی و هەستیاریی شکستە ئەمنییەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 کە بە زریانی ئەقسا ناسراوە.
ڕۆڵی نتانیاهۆ و هاوپەیمانی دەسەڵاتداری زایۆنیستی لە شکستی ئامانجەکانی شەڕی 12 ڕۆژە لە دژی ئێران.
ئاڵۆزی سیاسی و زیاتربوونی ناکۆکییە ناوخۆییەکان.
شکستەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 زیاتر لە هەر هۆکارێکی دیکە کاریگەریی لە سەر پێگەی نتانیاهۆ و پارتی لیکود هەبووە. ئەم شکستە لە دوو ئاستی ئەمنی و سەربازییدا بووە. ڕەهەندی یەکەمی، لاوازبوونی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پێشبینی ئۆپەراسیۆنەکەی حەماس و گرووپەکانی دیکەی فەڵەستین و نەبوونی هەنگاوی پێشگرانە لە بەرامبەر تێکۆشەرانی فەڵەستینی بووە.
ڕەهەندی دووەمی ئەم شکستە، لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆنتڕۆڵکردنی پێشڕەوییە سەرەتاییەکانی هێزەکانی حەماس بوو کە کوژرانی نزیکەی 1200 زایۆنیستی لێکەوتەوە.
ئەگەرچی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشە 12 ڕۆژەکەی سەر ئێران ژمارەیەک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانی تیرۆر کرد، بەڵام لە گەیشتن بە ئامانجەکانی وەک لەناوبردنی پلانی ئەتۆمی، مووشەکی و گۆڕینی دەسەڵات شکستی هێنا.
کۆی گشتی ئەم شکستانە بووەتە هۆی ئەوەی کە ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگای زایۆنیست ڕوو لە زیادبوون بکات و ئەمەش وایکردووە کە نتانیاهۆ نەک وەک سیاسییەک، بەڵکوو وەک تاوانبارێکی دژ مرۆڤ بناسرێت./.