بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بایەرلیڤەرکوزن کە هەمیشە گرنگی بە بەهرەمەندەکانی ئەڵمانیا دەدات،
ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئەلفا ڕوپرێخت واژۆکردووە کە یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵە و لە
ئەکادیمیای هامبورگ پێشکەوتووە.
بەیاننامەی
فەرمی یانەکە سەبارەت بەم یاریزانە: یانەی بایەر لیڤەرکوزن گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی
هێرشبەر، ئەلفا ڕوپرێخت واژۆکرد. ئەم یاریزانە گەنجە ئەڵمانیە لە هەڵبژاردەی خوار
تەمەن 21 ساڵی مانچستەر سیتی هاتووە. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەرلیڤەرکوزن تا
30 حوزەیرانی 2030 بەردەوامە./.