بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاشفۆرد لە نیوەی دووەمی یاریی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤیسێل کۆبی لە ژاپۆن وەک یاریزانی یەدە؛ هاتە نێو یاریگاوە. ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە لە خولەکی 78 گۆڕدرا چونکە فلیک دووپاتی کردەوە کە ئەم یاریزانە ئێستا لەڕووی تواناییەوە لەدوای هاوڕێکانییەوەیە.

فلیک دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە سەبارەت بە راشفۆرد لە یاریگادا ڕایگەیاند: ئەو هەفتەیەک لە دوای یاریزانەکانی دیکەوەیە. ئەم یاریزانە وەک پێویست ڕاهێنانی لەگەڵ تۆپ نەکردووە و دەمانەوێت ئاگامان لێی بێت. یارییەکی زۆر باش بوو، تاقیکردنەوەیەکی باش بوو بۆ ئێمە. 30 خولەکی یەکەم سەرسوڕهێنەر بوو. دوای ئەوە، کەمێک کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان لەدەستدا./.