بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوی سەرەکی لە سەرەوەی لیستی میکل ئارتێتا، ئێبێرێچی ئێزێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کریستال پالاس. ئەم یاریزانە بەریتانییە تەمەن 27 ساڵە بووە بە ئامانجی سەرەکی ئارسناڵ بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.

یانەی ئارسناڵ ئۆفەرێک به بڕی زیاتر له 68 ملیۆن یۆرۆ ئاماده دەکات. هێشتا دانوستانێکی فەرمی دەستیپێنەکردووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە باشەکانی نێوان بەڕێوەبەرانی هەردوو یانەکە، ڕەنگە بەم زووانە دانوستانەکان دەستپێبکەن./.