بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا سەبارەت بە ڕەزامەندی ئێران بۆ سەرکردانی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران و یاساکەی پەرلەمانی ئێران بۆ هەڵپەساردنی هاوکاری لە گەڵ ئاژانس، وتی: دەبێت بڵێم کە ئێران لەم هەلومەرجە دژوارەدا هەڵوێستێکی هاوسەنگ و ژیرانەی هەبووە، دەرگاکانی دانەخستووە و ڕێگای وتووێژی هێشتووەتەوە.

ناوبراو وتی: ئێرانییەکان ڕێگری لە بەردەوامی وتووێژ و پەیوەندی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناکەن، ئاساییە کە مەترسییەکانی تایبەت بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان ڕەچاو بکەن.

ئولیانۆف وتی: وەک یەکەم هەنگاو، ئەوان ڕەزامەندییان دەربڕیوە کە شاندێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران بکات کە لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەڵبەت ناتوانین ئەنجامی دانوستانەکان پێشبینی بکەین.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی: ئاشکرایە کە ئێران بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە بۆ بواری ئاشتیخوازانە، ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ./.