بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداریی لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین کرد و وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین قبووڵ بکات و یەکەم هەنگاویش بەرەو ئاشتی دەبێت ئاگربەستی بەپەلە و بێمەرج لە کەرتی غەززە بێت.
ناوبراو وتی: داگیرکاری و تاوانی دژ بە گەلی فەڵەستین کە بەرەو کۆمەڵکوژی دەڕوات، ئیدانە دەکەین و جەخت لەوەش دەکەینەوە کە ئیسرائیل بەرپرسی تەواوی پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین کردەوە و وتی: هەر هەوڵێک بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە سەر خاکی خۆیان ڕەتدەکرێتەوە./.