بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، توێژینەوەیەکی زۆر هەیە کە دەریدەخەن زەیتی ماسی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە.
ئۆمێگا 3 بەشێکە لە سوودەکانی ماسی. لەبیرت بێت خواردنی ماسی جگە لە ئۆمێگا 3 ڤیتامین
و کانزاکانی دیکە بۆ جەستە دابین دەکات، بۆیە پسپۆرانی خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە
دەبێت هەفتەی دووجار ماسی بخۆن.
هەندێک لە سوودە تەندرووستییەکانی ئەو خۆراکانەی کە زەیتی ماسی تێدایە بریتین
لە:
1- کەمکردنەوەی خەمۆکی:
زەیتی ماسی نەک تەنیا خەمۆکی کەم دەکاتەوە بەڵکو یارمەتی ڕێکخستن و
باشترکردنی باری دەروونی و بەرزکردنەوەی ورە دەدات.
2- باشترکردنی یادەوەری:
خواردنی ئۆمێگا 3 دەبێتە هۆی باشترکردنی یادەوەری لە گەنجان و بەساڵاچواندا و
هەروەها یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوە و بەهێزکردنی تەرکیز.
3- پاراستنی تەندرووستی دڵ:
زەیتی ماسی نەک
تەنیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی تری گلیسیرید و کۆلیسترۆل لە خوێن،
بەڵکو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێگریکردن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
4- پاراستن لە ئەلزەهایمەر:
چەندین توێژینەوەی پزیشکی دەریخستووە کە خواردنی ڕۆنی ماسی یارمەتیدەرە بۆ
کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
5- کەمکردنەوەی هەوکردن:
زەیتی ماسی
ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردن لە شانەکاندا. ئەم تەواوکەرە بۆ باشترکردنی
تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە بەسوودە./.