بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توودڕک میوەیەکی بە تامە و بەرهەمێکی بازرگانییە کە لە سەرانسەری جیهاندا دەچێنرێت. توودڕک زۆر تایبەتمەندی هەیە و یەکێکە لە کاریگەرترین چارەسەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە و قەڵەوی. توودڕک ڕەنگی جیاوازی هەیە، وەک مۆر و سوور و ڕەش.

توودڕک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەرەکان. توودڕک میوەیەکی کەم کالۆرییە بە بەهای خۆراکی بەرز و بڕێکی بەرچاوی مەگنیسیۆم هەیە. ئەم میوەیە بێ کۆلیسترۆلە و سوودی تەندرووستی زۆری هەیە.

تایبەتمەندیەکانی توودڕک بریتین لە:

1- بۆ چاو و بینایی بەسوودە

2- سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات

3- یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات

4- بۆ بەهێزکردنی یادەوەری کاریگەرە

5- بۆ خوێنبەرەکان و دڵ سوودبەخشە

6- یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەدات

7- بۆ دایکانی دووگیان سوودبەخشە بەهۆی هەبوونی ماددە گرنگەکانەوە./.