بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، توودڕک میوەیەکی بە تامە و بەرهەمێکی بازرگانییە کە لە سەرانسەری جیهاندا
دەچێنرێت. توودڕک زۆر تایبەتمەندی هەیە و یەکێکە لە کاریگەرترین چارەسەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
شێرپەنجە و قەڵەوی. توودڕک ڕەنگی جیاوازی هەیە، وەک مۆر و سوور و ڕەش.
توودڕک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەرەکان. توودڕک میوەیەکی کەم کالۆرییە بە بەهای خۆراکی بەرز و بڕێکی بەرچاوی مەگنیسیۆم هەیە. ئەم میوەیە بێ کۆلیسترۆلە و سوودی تەندرووستی زۆری هەیە.
تایبەتمەندیەکانی
توودڕک بریتین لە:
1- بۆ چاو
و بینایی بەسوودە
2- سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات
3- یارمەتی
باشترکردنی هەرس دەدات
4- بۆ بەهێزکردنی
یادەوەری کاریگەرە
5- بۆ خوێنبەرەکان
و دڵ سوودبەخشە
6- یارمەتی
بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەدات
7- بۆ
دایکانی دووگیان سوودبەخشە بەهۆی هەبوونی ماددە گرنگەکانەوە./.