بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی قادسیە بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاسر شەهرانی بەرگریکاری بە ئەزموونی هەڵبژاردەی سعوودیە و یانەی هیلال پەیوەندی بەم یانەیە کردووە. ئەم گواستنەوەیه دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلال و به بێ هیچ پارەیەک بۆ یانەی پێشووی ئەنجام دراوه و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی قادسیه بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

یاسر شەهرانی کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە دوای 13 ساڵ لە ئامادەبوونی بەردەوام و سەرکەوتوو لە یانەی هیلال گەڕایەوە بۆ ئەو یانەیە کە لەوێ دەستی بە تۆپی پێی پیشەگەری کردبوو./.