بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی
ڕۆما بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ وێسلی فرانسا لە فلامینگۆ ئاشکرا کرد. ئەم یانه ئیتاڵییه
پرۆسەی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە بەرازیلیەی به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن یۆرۆ
پاداشت تەواو کرد.
وێسلی تەمەن
21 ساڵ، کە هەروەها لەژێر چاودێری یانەکانی وەک یوڤێنتوس و ئێڤەرتۆن بوو، بە واژۆکردنی
گرێبەستێکی پێنج ساڵە تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2030 لە یانەی ڕۆما ئامادە دەبێت./.