بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزام ئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وردەکاری قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی دوژمنی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئاشکرا کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن.
ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەنیازن پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی ئەو دوژمنە و لایەنەکانی دیکە بدەن کە خەڵکی غەززە برسی و کۆمەڵکوژ دەکەن و تا دەستدرێژییەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوام بێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش لە دەریای سوور بەردەوام دەبێت.
حزام ئەسەد وتی: بەشداری ژمارەیەک لە حکومەتە عەرەبی و ئیسلامییەکان لە گەمارۆ و برسیکردنی خەڵکی غەززە و هاوکات بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، شەرمەزارییەکی گەورەیە./.