بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، تاجۆن بوچانان بە گواستنەوەی هەمیشەیی لە ئینتەرەوە، بە فەرمی پەیوەندی
بە ڤیاریالەوە کرد. یانەی ئەنتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕۆیشتنی ئەم بەرگریکارەی
پشتڕاستکردەوه. ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵە نیوەی دووەمی وەرزی 2025-2024 بە شێوەی
قەرز لە ڤیاریال بەسەربرد و ئێستا بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بەم یانە ئیسپانیە
کردووە. ئەم یاریزانە وەرزی ڕابردوو لە 13 یاریی لالیگادا،
یەک گۆڵی و دوو ئەسیستی گۆڵی تۆمارکرد./.
فەرمی؛ بەرگریکاری ئینتەر پەیوەندی بە ڤیاریالەوە کرد
جام کوردی - تاجۆن بوچانان لە یانەی ئینتەرەوە گواستراوەتەوە بۆ ڤیاریال بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە.

July 30, 2025