بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرانیت ژاکا، یاریزانی تەمەن 32 ساڵ کە چەند هەفتەیەکە لەلایەن میلانەوە چاودێری دەکرا، بەڵام گواستنەوەکەی شکستی هێنا، بە گرێبەستێک تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە یانەی سەندەرلاندەوە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان، ئەم گواستنەوەیە نزیکەی 17 ملیۆن پۆندی تێچووە. گرێبەستەکە بە وردی 13 ملیۆن پۆند و 4 ملیۆن پۆند پاداشت لەخۆ دەگرێت. ژاکا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا ئامادەبوونێکی بەردەوامی لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێ هەبووە و 225 یاری لەگەڵ ئارسناڵ لە پرێمەرلیگ ئەنجامداوە.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: یانەی سەندەرلاند خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گرێبەستی گرانیت ژاکا. ئەم یاریزانه هێڵی ناوەراسته له لایەن بایەرلیڤەرکوزن هاتووە ڕیزی یانەکەمان و گرێبەستێکی سێ ساڵەی واژۆکردووه./.