بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە ژمارەیەک لە یانەکانی خولی
سعوودیە چاودێری بارودۆخی لیڤاندۆڤسکی دەکەن و پەیوەندییان بە نوێنەرەکانیەوە
کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەیی بۆ گواستنەوەی لەم هاوینەدا.
لیڤاندۆڤسکی
ساڵێکی دیکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە گرێبەستی هەیە. ئەو دڵخۆشە بە ئامادەبوونی لە یانەی
بەرشەلۆنە. ئاستی لە وەرزی ڕابردوو بە 42 گۆڵ، سەرەڕای پێکان لە کۆتایی وەرزدا،
کوالیتی بەرزی ئەم یاریزانە نیشان دەدات. سەرەڕای ئەم بارودۆخە، لە بەرشەلۆنە سەبارەت
بە لیڤاندۆڤسکی نیگەرانی هەیە.
توانای
دارایی زۆری یانەکانی سعوودیە دەتوانێت سەرنجی یاریزانانی گەنج و بە ئەزموون ڕابکێشێت.
لیڤاندۆڤسکی کە تەنیا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوە، لەوانەیە ڕووبەڕووی
ئۆفەرێکی سێ یان چوار ساڵ ببێتەوە بە مووچەیەکی زۆر لە یانەکانی سعوودیە. لەگەڵ ئەوەشدا،
گۆڕانکاری لە بڕیاری لیڤاندۆڤسکی بۆ جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا پێناچێت./.