بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەستێرەی نوێی بایرن میونشن لەکاتی خۆیدا گەیشت بۆ دەستپێکردنی ڕاهێنانەکانی
وەرزی نوێ و ئێستا گواستنەوەکەی بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە. لویس دیاز لە لیڤەرپولەوە
پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە. ئەم یاریزانە بە 63 یاری و 18 گۆڵ گرێبەستێکی
چوار ساڵەی تاوەکو هاوینی 2029 واژۆکرد. گواستنەوەی
ئەم یاریزانە 67.5 ملیۆن یۆرۆی تێچووە کە لەگەڵ پاداشتە جۆراوجۆرەکاندا تا 75
ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە./.
فەرمی؛ لویس دیاز پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد
جام کوردی - یانەی بایرن میونشن بە فەرمی ئەو گواستنەوەیەی ڕاگەیاند کە زۆر کەس چاوەڕێی دەکرد و بەمەش لویس دیازی بە گرێبەستێکی چوار ساڵە کڕی.

July 30, 2025