بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەستێرەی نوێی بایرن میونشن لەکاتی خۆیدا گەیشت بۆ دەستپێکردنی ڕاهێنانەکانی وەرزی نوێ و ئێستا گواستنەوەکەی بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە. لویس دیاز لە لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە. ئەم یاریزانە بە 63 یاری و 18 گۆڵ گرێبەستێکی چوار ساڵەی تاوەکو هاوینی 2029 واژۆکرد. گواستنەوەی ئەم یاریزانە 67.5 ملیۆن یۆرۆی تێچووە کە لەگەڵ پاداشتە جۆراوجۆرەکاندا تا 75 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە./.