بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جگەر دووەم گەورەترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە و هەموو خوراک و خواردنەوەکانی بەکارهاتوو دەپشکنێت. جگەر ماددە زیانبەخشەکان وەردەگرێت و دەیانگۆڕێت بۆ شێوازێک کە بۆ کۆئەندامەکانی دیکەی جەستە زیانبەخش نەبێت.

بوونی چەوری لە جگەری هەموو مرۆڤێکدا شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر جگەر  لە سەدا 5 تا 10 چەوری تێدابێت پێی دەوترێت جگەری چەور کە کاریگەری خراپی لەسەر ئەندامەکانی جەستە هەیە. جگەری چەور کێشەیەکە کە بەهۆی هەڵەی خۆراکییەوە سەرهەڵدەدات و بەداخەوە لە سەدا 40ی خەڵک تووشی ئەو کێشەیە دەبن و دەبێتە هۆی زۆر ئاڵۆزی بۆ ئەندامەکانی جەستە.

هۆکارەکانی جگەری چەور چین؟

1- قەڵەوی

2- بەرزی پەستانی خوێن

3- خواردنی خۆراکی چەور

4- خواردنەوە کحولییەکان

5- نەبوونی چالاکی جەستەیی تەندرووست

نیشانەکانی جگەری چەور چین؟

1- هەست بە دڵ شێواندن

2- هەستی بەردەوامی ماندووبوون

3- دابەزاندنی کێش و حەزی خواردن

4- سەرلێشێواوی، زەحمەت لە تەرکیز کردن

5- ئازار لە ناوەڕاست یان بەشی سەرەوەی ڕاستی سک./.