بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس بەهۆی بارودۆخی ژیانیان یان بارودۆخی جەستەییانەوە ناتوانن وەرزش بکەن و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ڕزگاربوون لە چەوری زیادە. باشترین چارەسەر بۆ ئەم کەسانە ئەوەیە کە پلانێکی خۆراکی گونجاویان هەبێت.

پێش ئەوەی هەر کارێک بکەیت بۆ دابەزاندنی کێش بەبێ وەرزش، سەرەتا بەدوای هۆکاری قەڵەویدا بگەڕێ. زیادبوونی کێش دەبێت هۆکارێکی هەبێت، بۆیە تاوەکو لە هۆکاری زیادبوونی کێشت تێنەگەیت، ناتوانیت باشترین ڕێگا هەڵبژێریت.

یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکان، نەهێشتنی سەرچاوە شاراوەکانی کالۆری وەک خواردنەوە شەکرییەکان، سۆسەکان و ژەمەی کالۆری بەرزە کە وزەیەکی زۆر دەبەخشن بە جەستە بەبێ ئەوەی هەست بە تێری بکەن. پێکهاتەی ژەمەکان دەبێت بەشێوەیەک بێت کە پرۆتین و ڕیشاڵ و چەوری تەندرووستی تێدابێت. تێکەڵەیەک کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هەستێکی تێری درێژخایەن و کەمکردنەوەی حەزی خواردن.

هەروەها گرنگی دان بە شێوازی خواردن زۆر گرنگە. خواردنی ئارام، بەبێ سەرقاڵبوون و تەرکیز یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێکخستنی حەزی خواردن و ڕێگری لە زۆر خواردن. خەوی پێویست و بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکێ هۆکاری سەرەکین بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکانی حەزی خواردن، چونکە کەمی خەو و دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆکاری زۆر خواردن./.