بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هەستەکانت هەیە. بۆ پاراستنی وزە و بەدەستهێنانی ڤیتامینی پێویست بۆ جەستە، زۆر گرنگە خۆراکێکی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە ماددە گرنگەکان بەکار بهێنیت.

کاتێک کالۆری و ماددە گرنگەکان وەرناگریت، جەستەت چەوری و ماسولکەکان تێکدەشکێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی. ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی چەوری و ماسوولکەکان و ئەگەری ماندووبوون زیاد دەکات.

ڤیتامینD:

کەمی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە پەیوەندی بە ماندووبوون، ئازاری ئێسک، لاوازی ماسولکەکان و تێکچوونی کاری مێشک هەیە. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D بریتین لە ماسی  وەک سەلەمون، ساردین، بەرهەمە شیرەمەنییەکانی بەهێزکراو و زەردێنەی هێلکە.

ڤیتامین:B12

ڕێژەی کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاستی وزە و کەمخوێنی و ماندووبوون. ڕێژەی نزمی ڤیتامین B12 بەتایبەت لە بەساڵاچووان، ژنانی دووگیان و شیردەر و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە زیاتر بڵاوە. ڤیتامین B12 بەزۆری لە گۆشت، ماسی، بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هێلکەدا هەیە.

ئۆمێگا 3:

ئۆمیگا 3 زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی مێشک و کەمیی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، ماندووبوونی زۆر و لاوازی کاری مێشک. باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا 3 ماسیە./.