بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خواردن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هەستەکانت هەیە. بۆ پاراستنی وزە و
بەدەستهێنانی ڤیتامینی پێویست بۆ جەستە، زۆر گرنگە خۆراکێکی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە
ماددە گرنگەکان بەکار بهێنیت.
کاتێک کالۆری
و ماددە گرنگەکان وەرناگریت، جەستەت چەوری و ماسولکەکان تێکدەشکێنێت بۆ پڕکردنەوەی
پێداویستییەکانی. ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی چەوری و ماسوولکەکان و ئەگەری
ماندووبوون زیاد دەکات.
ڤیتامینD:
کەمی ڕێژەی
ئەم ڤیتامینە پەیوەندی بە ماندووبوون، ئازاری ئێسک، لاوازی ماسولکەکان و تێکچوونی
کاری مێشک هەیە. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D بریتین لە
ماسی وەک سەلەمون، ساردین، بەرهەمە شیرەمەنییەکانی
بەهێزکراو و زەردێنەی هێلکە.
ڤیتامین:B12
ڕێژەی کەمی
ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاستی وزە و کەمخوێنی و ماندووبوون. ڕێژەی نزمی ڤیتامین
B12 بەتایبەت لە
بەساڵاچووان، ژنانی دووگیان و شیردەر و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە
زیاتر بڵاوە. ڤیتامین B12 بەزۆری لە گۆشت،
ماسی، بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هێلکەدا هەیە.
ئۆمێگا 3:
ئۆمیگا 3 زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی مێشک و کەمیی دەبێتە هۆی
بەرزبوونەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، ماندووبوونی زۆر و لاوازی کاری مێشک. باشترین
سەرچاوەی ئۆمیگا 3 ماسیە./.