بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ئەهلی سعوودیه هەوڵ دەدات له وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاویندا پێکهاتەکەی
بەهێز بکات و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی میلان له لیستی ئەو یانەدایه.
میدیاکانی
سعوودیە هەواڵیان سەبارەت بە دانوستانەکانی یانەی ئەهلی لەگەڵ یوسف فۆفانا یاریزانی
هێڵی ناوەڕاستی فەڕەنسی یانەی میلان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی
هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ئەهلی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی نزیک لە
یانەی میلان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی لەلایەن یانەی
ئەهلی بۆ کڕینی فۆفانا پێنەگەیشتووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان کە لە ماڵپەڕی Transfermarkt بڵاوکراونەتەوە، بەهای یوسف فۆفانا 30 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی میلان تا 30 حوزەیرانی 2028 بەردەوامە./.