بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سۆن هیونگ مین، کاپتنی تەمەن 33 ساڵانی یانەی تۆتنهام، لە لێواری جێهێشتنی یانەی تۆتنهامە بۆ یانەی لۆس ئەنجلس لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بەریتانیا، دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئەو یاریزانە و یانە ئەمریکییەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکە زۆر نزیکە.

یانەکانی سعوودیەش ماوەیەکی زۆرە بەدوای ڕاکێشانی ئەو یاریزانەدا دەگەڕێن و تەنانەت دەگوترێت یەکێکیان ئۆفەرێکی بەهای 40 ملیۆن دۆلار ئامادەکردووە. سۆن هیونگ مین لە ساڵی 2015ەوە یاری بۆ یانەی تۆتنهام دەکات و تا ئێستا زیاتر لە 150 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە./.