بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە یانەی لایپزیگ نرخی 75 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی بنجامین سێسکۆ  دیاری کردووە. لە ئێستادا نیوکاسڵ و مانچستەر یۆنایتد چوونەتە ڕکابەرییەکی جیدی بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە کە وەرزی ڕابردوو لە 45 یاریدا 21 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد.

گرێبەستی ئێستای سێسکۆ لەگەڵ یانەی لایپزیگ تاوەکو ساڵی 2029 بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا، مانچستەر یۆنایتد ئەو یاریزانەی خستۆتە سەرەوەی لیستی هێرشبەرەکانی، چونکە یانەکە دەیەوێت هێڵی هێرشبەرەکەی بۆ وەرزی نوێ بنیات بنێتەوە./.