بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش چەند هەفتەیەک لە پێشبینی و دەنگۆ، ئەمڕۆ هەموو شتێک دڵنیا بوو. ڤیکتۆر ئۆسیمهن سواری فڕۆکەیەک بوو کە بەرەو ئەستامبوڵ دەڕۆیشت و ڤیدیۆیەکی لە ناو فڕۆکەکەوە بڵاو کردەوە. لەو ڤیدیۆیەدا کە هەژماری فەرمی یانەی گەڵاتەسەرای بەڵاوی کرد، ئۆسیمهن سڵاوی لە هاندەرانی گەڵاتەسەرای کرد و گوتی بۆ واژۆکردنی گرێبەست دێت بۆ ئەستامبوڵ.

ئەستێرەی نەیجیریا لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ ماڵپەڕی یانەکە ئەنجامدا و ڕایگەیاند: ناتوانم وشەی گونجاو بدۆزمەوە بۆ ڕوونکردنەوەی هەستەکانم. گەڕانەوە بۆ ئەستانبوڵ و یانە دڵخوازەکەم زۆر سەرنجڕاکێشە. سەیری قەرەباڵغییەکە بکە. گەڕامەوە ماڵەوە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەمویست لێی بم. من زۆر دڵخۆشم.

وتیشی: دەمەوێت سوپاسی سەرۆک و جێگری سەرۆکی یانەی گەڵاتەسەرای و ڕاهێنەر ئۆکان بوروک و هەموو ئەوانە بکەم کە ڕێگەیان پێدام بگەڕێمەوە ماڵەوە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو هاندەرانە دەکەم کە زۆر کاریان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە. خۆشحاڵم کە لێرەم./.