بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبدولزەهرە فەتلاوی ڕایگەیاند کە زۆربەی دەروازە سنورییە نایاساییەکان لە هەرێمی کوردستانن و نەبوونی چاودێری لە سەریان بووەتە کێشەیەکی ڕاستەقینە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پرسی دەروازە سنورییە نایاساییەکان تەوەرێکی سەرەکیی وتووێژی نێوان بەغدا و هەولێرە.
ئەحمەد عەبدولزەهرە ڕایگەیاند کە کاری دەستەی باڵای هاوئاهەنگی نێوان پارێزگاکان پەیوەستە بەو پارێزگایانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمدا ڕێکنەخراون، ئەوەش وایکردووە کە توانای چاودێرێکردنی ئەو دەروازانەی کە دەکەونە ناو هەرێمی کوردستان، سنوردار بێت.
ڕاشیگەیاند کە نەبوونی چاودێری لە سەر ئەو دەروازانە بووەتە کێشەیەکی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سنورەکانی عێراق./.