بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا عێراق لە پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زیاترین کاڵایان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی ئەم وڵاتە لە مانگی حوزەیرانی 2025 گەیشتە 20 ملیار و 515 ملیۆن دۆلار و ئەمەش پیشاندەری بەرزبوونەوەی لە سەدا 7.9 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووە.

هاوردەی تورکیاش لە مانگی حوزەیران 28 ملیار و 688 ملیۆن دۆلار بووە و ئەمەش پیشان دەدات کە ڕێژەکەی بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2024 لە سەدا 15.2 بەرزبوونەوەی هەبووە.

ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمی هاوردەی تورکیایە و بەریتانیا و ئەمریکا لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا ناویان هاتووە.

عێراق بە 762 ملیۆن و 329 هەزار دۆلار لە پلەی شەشەمی هاوردەیە لە تورکیا.

دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 30 ی هەناردەی ئەم وڵاتە بۆ شەش وڵات بووە./.