بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیکتۆر ئۆسیمهن شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ و وەک قارەمانێکی مەزن لە شارەکە پێشوازیی لێکرا. چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، ئۆسیمهن گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ گەڵاتەسەرای بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد و بووە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێی تورکیادا. یانەی گەڵاتەسەرای بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت بۆ ئەم یاریزانە دەداتە یانەی ناپۆلی./.