بە
پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیکتۆر ئۆسیمهن شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی
ئەستانبوڵ و وەک قارەمانێکی مەزن لە شارەکە پێشوازیی لێکرا. چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر،
ئۆسیمهن گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ گەڵاتەسەرای بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد و
بووە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێی تورکیادا. یانەی گەڵاتەسەرای بڕی 70
ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت بۆ ئەم یاریزانە دەداتە یانەی ناپۆلی./.
گەورەترین گرێبەست له مێژووی تورکیادا واژۆکرا!
جام کوردی - گەڵاتەسەرای بە فەرمی گرێبەستی هەمیشەیی ڤیکتۆر ئۆسیمهنی ئاشکرا کرد. ئەستێرەی نێجیریا لە ناپۆلییەوە بە گرێبەستێکی چوار ساڵەوە پەیوەندی بە گەڵاتەسەرای کرد.

August 01, 2025