بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوێنێ میدیا گەورەکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە کە نیوکاسڵ لە کۆتاییدا
پاشەکشەی کردووە و وازی لە دژایەتیکردنی گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیساک هێناوە بۆ لیڤەرپول.
ڕۆژنامەنووسێکی
نزیک لە یانەی لیڤەرپول چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە هەواڵێکی تایبەتدا ڕایگەیاند کە
ئێستا له گواستنەوەی ئیساک بۆ یانەی لیڤەرپول دڵنیایە. ئەو نەک تەنیا وردەکارییەکانی
دارایی ئەم گواستنەوە گەورەی ئاشکرا کرد، بەڵکو گوتیشی گواستنەوەی ئیساک بۆ لیڤەرپول
زۆر نزیکە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو بڕە پارەیە کە لیڤەرپول بۆ کڕینی
ئیساک داویەتی 140 ملیۆن یۆرۆیە./.