بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی لە ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکیدا فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 کرایە ئامانج.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یارمەتی خودا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکا و زیاتر لە 4 ملیۆن زایۆنیست چوونە پەناگەکان و گەشتی فڕۆکەخانەکەش ڕاگیرا.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە جێبەجێ کراوە./.