بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لویس دیاز لەم هەفتەیەدا بە گواستنەوەی 65.5 ملیۆن پۆند لە لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، ئەمەش بووە سێیەم گرانترین گرێبەست لە مێژووی یانەکەدا. ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵە ڕوونیکردەوە کە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بایرن میونشن بە یارمەتی ویرتز خۆی بۆ ئەم گواستنەوە ئامادە کردووە.

لویس دیاز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ویرتز ڕایگەیاند: پێی گوتم لە بۆندسلیگادا یارییەکان بە هێزێکی زۆر بەرز بەڕێوە دەچن و یاریگاکان هەمیشە پڕن لە هاندەران. گوتی میونشن شارێکی جوانە و من چێژی لێوەردەگرم. هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستم./.