بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کامالا هاریس کە لە کۆتاییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 شوێنی جۆبایدنی گرتەوە، ڕۆژی هەینی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت.

ئەم چاوپێکەوتنە دوای ڕۆژێک هات کە ڕایگەیاند خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ویلایەتی کالیفۆڕنیا کاندید ناکات.

هاریس لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکە سەبارەت بە داهاتووی سیاسی خۆی وتی: لەم دواییانەدا بڕیارمدا کە نامەوێت بۆ ئێستا بگەڕێمەوە ناو سیستەمەکە، پێم وایە ئەم سیستەمە شکستی هێناوە.

ئەو لێدوانانە کاردانەوەی بینەرانی لێکەوتەوە، پێشکەشکارەکەش ئەمەی بە " شۆکێک " وەسف کرد.

هاریس لە درێژەی قسەکانیدا خۆی بە " فەرمانبەری گشتی پابەند " ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکرد: " هەمیشە باوەڕم بەوە هەبووە کە هەرچەندە دیمۆکراسیمان ناسکە، سیستەمەکانمان ئەوەندە بەهێزن کە بەرگری لە بنەما بنەڕەتییەکانمان بکەن، بەڵام پێم وایە لە ئێستادا ئەوەندە بەهێز نین و نامەوێت لە ئێستادا بگەڕێمەوە بۆ ئەو سیستەمە "./.