بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جواو پالهینیا کە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد بە گرێبەستێکی
چوار ساڵە بەهای 51 ملیۆن یۆرۆ، ئێستا لەسەر لێواری جیابوونەوە لەم یانەیە و گەڕانەوەیە
بۆ پرێمەرلیگ.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی و پسپۆڕی گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند
کە یانەی بایرن میونشن ڕازی بووە بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە شێوەی قەرز بۆ یانەی تۆتنهام.
جواو پالهینیا
کە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، لە وەرزەی
رابردوودا 25 یاری بۆ ئەو یانە ئەنجامداوە و ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە، بۆیە بەڕێوەبەران
و ستافی تەکنیکی بایرن میونشن خستوویانەتە لیستی فرۆشتنەکانەوە./.