بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕۆما بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دانیێل گیلاردی، بەرگریکاری تەمەن 22 ساڵ لە یانەی هێلاس ڤێرۆنا واژۆکرد. گرێبەستی ئەم یاریزانە تا مانگی حوزەیرانی 2030 بەردەوامە. بۆیه ئەم یاریزانه ئیتالیه بۆ ماوەی 5 ساڵی داهاتوو له یانەی ڕۆما دەمێنێتەوە.

ماڵپەڕی تۆپی پێی ئیتالیا ڕایگەیاندووە بڕی گرێبەستی گیلاردی 10.5 ملیۆن یۆرۆیە، کە دەتوانرێت بە پێی ئاستی ئەو یاریزانە 1 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک پاداشت زیاد بکرێت. گیلاردی درێسی ژمارە 87 لە یانەی ڕۆما دەپۆشێت./.