بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خاجە محەممەد ئاسف پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیسلام ئاباد، وتی: ئێمە دوو وڵاتین کە تا هەتا هەتایی وەک برا دەمێنینەوە. سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ پاکستان لە سەرجەم بوارەکاندا.
وەزیری بەرگری پاکستان وتی: بەم سەردانە پەیوەندییەکان دەچێتە قۆناغێکی نوێ و باڵاوە.
خاجە محەممەد ئاسف وتی: ئێمە داهاتوویەکی ڕووناکتر لە پەیوەندییە سەربازییەکان و هەروەها پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران دەبینین.
وتیشی کە پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان سەقامگیرە و ئێمە داوای بەشدارییەکی بەردەوامی تاران بۆ ئاشتی ناوچەیی دەکەین./.