بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی کە وەک ئەندامێکی شاندەکەی یاوەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئیسلام ئابادی کردووە، لە گەڵ محەممەد ئێسحاقدار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان کۆبووە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات جەختیان لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان بۆ سەقامگیری ناوچەیی، بازرگانی و ئابوری کردووەتەوە.

عێراقچی و ئێسحاقدار هەروەها سەبارەت بە زیاترکردنی هاوکاری دووقۆڵی لە بوارە گرنگ و هاوبەشەکانی هەر دوو وڵاتدا وتووێژیان کرد./.